AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٥ ١٤:٥٨

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بۆ وڵاتانی عەرەبی ؛ ژیانتان قەرزداری ئێرانن

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بۆ وڵاتانی عەرەبی ؛ ژیانتان قەرزداری ئێرانن

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کرد: ژیانی عەرەب لەسەر کەنداوی فارس قەرزاری بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ڕەخنەی لە بەیاننامەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو گرت و نووسی: سەقامگیریی عەرەبەکان لەسەر کەنداوی فارس قەرزاری بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوەیە. ناوبراو زیادی کرد: وڵاتانی بچووکی ناوچەکە هیچ جێگایەکیان لە ڕێکخستنەوەی هاوکێشەکاندا نییە و ژیانی ستراتێژییان بەندە بە لێبوردەیی تارانەوە.
ویلایەتی ئاماژەی بەوەدا کە پەراوێزخراوەکان و منداڵۆکەی سیاسی ناوچەکە بە لێدوانە تایبەتمەندەکان دڵخۆش نین و پێویستە بزانن کە لەم سفرەیەدا بەشێکی بچووکیان هەیە.

ڕاشیگەیاند: لە ڕێکخستنەوەی هاوکێشە گەورەکاندا، پەراوێزخراوە بچووکەکان هیچ شوێنێکیان لەسەر مێزەکە نییە؛ لەناو دەچن و ژیانی ستراتیژییان قەرزاری سەقفی لێبوردەیی تارانە.

News ID 59811

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha